شه‌كره كهولیه‌كان چین ؟ سووده‌كانیان چین ؟ بۆچى به‌كاردێت ؟ زیانه‌كانیان چین؟
شه‌كره كهولیه‌كان كه‌لۆریه‌كى كه‌متریان هه‌یه له‌چاو شه‌كرى ئاسایى وه به‌كارده‌هێنرێت له‌برى شه‌كرى ئاسایى له‌و خۆراكانه‌ى شه‌كرى ئاسایى سوكه‌رۆز یان تێدانیه یان ئه‌و خۆراكانه‌ى شه‌كریان كه‌مه كه پێیان ده‌لێن Sugar free یان Low Carb. كه رِێژه‌ى كاربۆهایدراتى كه‌مه كه نه‌شه‌كرى ئاسایى وه نه‌كهولیان تێدایه به‌ڵكو كاربۆهایدراتن و له‌سرووشدا وه له‌پێكهاته‌ى كمیایه‌كه‌یات پێكهاته‌ى شه‌كر وكهول هه‌ن وه شه‌كره كهولیه‌كان پێشیان ده‌وترێت Polyols یه‌ك گرام له‌شه‌كرى ئاسایى سوكه‌رۆز یان فره‌كتۆز یان لاكتۆز 4 كه‌لۆریان تێدایه به‌لاَم شه‌كرى كهولیه‌كه 0 - 3 كه‌لۆریان تێدایه كه به‌تێكراى گشتى 1.5 كه‌لۆرى بۆ گرامێكیان تێدایه كه‌واته كه‌لۆریان كه‌متره له‌شه‌كرى ئاسایى وه ئه‌و خۆراكانه‌ى شه‌كرى كهولیان تێدایه له‌لێبڵى ماده‌خۆراكیه‌كه ده‌نوسرێت Sugar free.
كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانى شه‌كرى كهولى:-
1. فه‌رمانیان له به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى شه‌كر له‌خوێن: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌وا رِێژه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى شه‌كر له‌خوێن راده‌گرێت به‌رێژه‌یه‌كى زۆر به‌كارده‌هێنرێت له ماده خۆراكیه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شیرنى كه‌متره له‌چاو شه‌كرى ئاسایى ئه‌مه‌ش واده‌كات كه بارته‌قاى شه‌كرى ئاسایى به‌كاربێت واتا هه‌مان كاریگه‌رى هه‌بێت له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى خوێن بۆیه كارگه‌كان ده‌بێت ئاماژه به‌و رِێژه‌یه بكه‌ن كه‌به‌كارى ده‌هێنن.
2. كێشه‌ى گه‌ده وریخۆڵه‌كان:- له‌به‌رئه‌وه‌ى كه شه‌كره كهولیه‌كان به‌ته‌واوه‌تى هه‌ڵنامژرێن له كۆئه‌ندامى هه‌رس زۆربه‌كارهێنانى ده‌بێته هۆى سك هه‌لاَوسان وغازات وسكچوو چونكه ئه‌و به‌شه‌ى كه‌ده‌مێنێته‌وه ده‌ترشێت به‌هۆى به‌كتریا له‌كۆئه‌ندامى هه‌رس ده‌بێته هۆى هێڵنج ورِشانه‌وه وهه‌لاَوسانى سك وئازارى سك وسكچوون وشكبوونه‌وه ئه‌وانه وه‌ك سۆربیتۆڵ كه‌پێشتر ئاماژه‌مان پێدابوو به‌لاَم ئریثیتۆڵ Erythritol هىچ كاریگه‌ریه‌كى لاوه‌كى نابێت چونكه هه‌ڵده‌مژرێت له‌لایه‌ن ریخه‌لۆكى بچووك.
3. حساسیه:- هه‌ندێك كه‌س رِه‌نگه حساس بێت به شه‌كرى كهولى وه هه‌دێك كه‌سى تر رِه‌نگه تواناى هه‌رسكردنى نه‌بێت ئه‌وكات هه‌موو ئه‌و نیشانانه‌ى سه‌ره‌ومان باسكرد رِووده‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به‌رێژه‌یه‌كى كه‌م به‌كاربێت.
ئاگادارى پێشوه‌خت: كاریگه‌ریه‌كه‌یان له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى تر ده‌گۆرِێت كه پشت به ته‌ندروستى كه‌سه‌كه ده‌به‌ستێت بۆ نمونه گه‌ر تۆ 20 گرام له مانیتۆڵ به‌كاربهێنى یان زیاتر له 50 گرام سۆربیتۆڵ له‌رِۆژێكدا ئه‌وكات رِه‌نگه تووشى سكچوون ببیت كه‌واتا ده‌بێت به‌رِێژه‌ى كه‌م به‌كاربێت.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى باسى سۆربیتۆل ومانیتۆڵ مانكرد ئێستا هه‌موویان پۆلێن ده‌كه‌ین:-
شه‌كره كهولیه‌كان ئیثانۆڵیان تێدانیه كه له‌خواردنه‌وه بێهۆشكه‌ره‌كاندایه وه ئه‌وه‌ش ئێستا ئاماژه‌ى پێده‌كه‌ین بریتین له‌شه‌كره كهولیه‌كان:-
1. Erythritol ئيریثریتۆل له‌گرامێكدا رێژه‌ى له‌خۆین ده‌كاته 0.2 كه‌لۆرى
2. Hydrogenated starch hydrolysates HSH له‌گرامێكدا رێژه‌ى له‌خۆین ده‌كاته 3 كه‌لۆرى
3. Isomalt ئایزۆمۆڵ له‌گرامێكدا رێژه‌ى له‌خۆین ده‌كاته 2 كه‌لۆرى
4. Lactitol لاكتیتۆڵ له‌گرامێكدا رێژه‌ى له‌خۆین ده‌كاته 2 كه‌لۆرى
5. Sorbitol سۆربیتۆڵ له‌گرامێكدا رێژه‌ى له‌خۆین ده‌كاته 2.6 كه‌لۆرى
6. Xylitol زایلیتۆڵ له‌گرامێكدا رێژه‌ى له‌خۆین ده‌كاته 2.4 كه‌لۆرى هه‌تا دوایى
گه‌ر به‌راوردیان بكه‌ین به شه‌كرى سوكه‌رۆز له‌گرامێكدا 4 كه‌لۆریمان ده‌داتى
ئه‌و رێژه‌یه بریتیه له calories/gram واتا نسبه‌ى كه‌لۆرى له گرامێكدا كه‌واتا ئه‌ر به‌راورد بكرێت به‌شه‌كرى ئاسایى رِێژه‌كه‌یان جیاوازه له خۆراكێكه‌وه بۆ خۆراكێكى تر وه میوه وسه‌وزه‌كانیش شه‌كرى كهولى سروشتیان تێدایه.
سووده‌كانیان:-
1. شه‌كره كهولیه‌كان ددان كلۆرناكه‌ن كه‌واته بۆ بنێشتى نه‌عناع وجۆره‌كانى تر گونجاوه كه‌لۆریه‌كى كه‌مى تێدایه وه گونجاویشه بۆ كێش دابه‌زاندن.
2. كاتێك به‌رێژه‌یه‌كى كه‌م به‌كارده‌هێنرێت دوورت ده‌خاته‌وه له هه‌ڵسان ودابه‌زینى ئاستى شه‌كر له‌خوێندا.
3. بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ش به‌كاردێت كه شه‌كره‌یان هه‌یه وه‌ك وباسمان كرد له‌و خۆراكانه‌ى كه‌نووسراون Sugar Free یان Low carb. Diet.
ئاماده‌كردنى: ئالان یاسین بلباس