نەبوونی تواناى هەرسکردنی شەکری شیر لاکتۆز Lactose Intolerance:
وەک دەزانین شیر شەکری لاکتۆزی تێدایە کەپێی دەڵێن شەکری دوانە به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه له‌شى ئێمه‌ش ناتوانێت شه‌كرى لاكتۆز هه‌لبمژێت تاوه‌كو تێكنهشكێت بۆ دوو شه‌كرى سه‌ره‌تایى گلوكۆز و گالاكتۆز كه‌واتا ده‌بێت بگهرِێت به‌دواى ئه‌نزیمى لاكتهیز كه لهناوپۆشى رِیخهلۆكه باریك ده‌رده‌درێت بۆ تێكشكانى بۆ دووشهكرى سه‌ره‌تاى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت هه‌ڵیبمژێت وه‌كو له وێنه‌كه‌ى سه‌ره‌وه دیاره لهحالهتى كه‌مى لاكتهیز یان نه‌بوونى لاكتهیز، لاكتۆز ده‌مێنێته‌وه له‌سیسته‌مى هه‌رس لهرِیخهلۆك به‌م شێوه‌ش دهترشێنرێت به‌هۆى به‌كتریا لهرِیخهلۆكى گه‌وره به‌م شێوه‌ش گاز ده‌رده‌درێت كه‌ده‌بێته هۆى:-
1. سك هه‌لاوسان وسك ئیشان.
2. پێچ هاتن به‌سك ودهرچونى ده‌نگ.
3.ده‌بێته هۆى سكچوون ههندىَ جایش قه‌بزى.
4. كه‌مبوونه‌وه‌ى كێشى له‌ش.
5.به‌دخۆراكى به‌تایبه‌تى له‌منداڵى شیره‌خۆر
ئه‌و حاله‌ته لهمندالان رووده‌دات كهپێدهلێن baby colic به‌هۆى كه‌مى ئه‌نزیمى لاكتهیز پاش 5-6 ساڵ دروست بوونى لاكتهیز رِوو له‌كه‌مى ده‌كات له‌زۆربه‌ى تاكه‌كان بهلاَم رِێژهكهى له‌یه‌كێك بۆ یه‌كێكى تر جیاوازه له‌جیهان سه‌یرى ئهمهبكهن
كۆمه‌له‌ى مرۆڤ % نه‌بوونى تواناى هه‌رسى بۆ لاكتۆز
قهوقازى 10 - 20%
ده‌ریاى ناوه‌راست 40 -50%
ئورینتاڵ 90%
ئه‌مریكى رِهش پێست 75%
ئه‌فریقى 50%
ئهرۆمی 85%
هه‌ندێك هۆكارى تر هه‌ن په‌یوه‌ست نین به‌وانه‌ى سه‌ره‌وه كه‌ده‌بێته هۆى نه‌مانى یان ده‌رنه‌دانى لاكتهیز
1.نه‌خۆشى تایبه‌ت به ئه‌ندامى هه‌رس كه‌ده‌بێته هۆى تێكدانى ناوپۆشى رِیخهلۆكهباریك به‌م شێوه‌ش لاكتهیز ده‌رنادرێت
2. نه‌شته‌رگه‌رى رِیخهلۆكهبارك ده‌بێته هۆى ده‌رنه‌دانى لاكتهیز ونه‌مانى.
3.چاره‌سه‌رى به‌به‌كارهێنانى anti-biotic ده‌بێته هۆى سكچوونیك كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ناوپۆشى رِیخهلۆك ده‌كات ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى دروستكردنى لاكتهیز به‌شێوه‌یه‌كى كاتى بۆ ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت چاره‌سه‌رى بكرێ به‌به‌كارهێنانى pro-biotic بۆ خێراكردنى ده‌ردانى.
ئاماده‌كردنى: ئالان یاسین بلباس
نشرت فى 6 نوفمبر 2015
بواسطة alanblbas
ئالان یاسین بڵباس
ابحث
تسجيل الدخول
عدد زيارات الموقع
10,871