(نه‌بوونى تواناى هه‌رسى خۆراكى) Food Intolerance:-
كاتێك رِووده‌دات كه كۆئه‌ندامى هه‌رس كه نه‌توانێت به‌ته‌واوه‌تى خۆراك تێكبشكێنیت وشى بكاته‌وه بۆ پێكهاته سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌ویش به‌هۆى نه‌بوونى رِێژه‌ى ته‌واو پێویست له ئه‌نزیمه‌كان.
ئه‌نزیمه‌كانى هه‌رس وه‌ك ده‌زانین برۆتینی بچوكن كه خۆراك تێكده‌شكێنن بۆ پێكهاته‌ى سه‌ره‌تایى كه ده‌توانرێت هه‌ڵبمژرێت له‌ریخه‌لۆك، به‌م شێوه‌ش خۆراكى هه‌رسنه‌كراو ده‌بێته ژه‌مێك بۆ ئه‌و به‌كتریایانه‌ى ده‌ژین له‌كه‌نالى هه‌رس له‌رِیخه‌لۆك به‌م شێوه‌ش به‌كارده‌هێنرێت له‌لایه‌ن به‌كتریاكانه‌وه ده‌ترشێت وغازاتێكى زۆر دروست ده‌كات له‌ئه‌نجامى ئه‌وه‌ش دا كۆمه‌لێك له‌نیشانه سه‌ره‌تایه‌كان درووست ده‌بن وه‌ك:-
1. هه‌لاَوسان وپێچ هاتن به‌سك.
2. دروست بوونى غازات.
3. زۆر جاریش تووشبوون به‌سكچوون.
وه ئه‌وه‌ى زۆر هه‌یه ئێستا له نه‌بوونى تواناى هه‌رسى خۆراكى كه‌پێى ده‌وترێت lactose intolerance (نه‌بوونى تواناى هه‌رس بۆ لاكتۆز) كه بریتى یه له‌شه‌كرى شیر، كه كاریگه‌رى هه‌بووه له زیاتر له نیوه‌ى دانیشتوانى جیهان به‌لاَم خۆشبه‌ختانه ده‌توانرێت به ئاسانى چاره‌سه‌ر بكرێت به ئه‌نزیمه‌كانى هه‌رس له‌شێوه‌ى قه‌تره وشروب وسه‌رچاوه‌ى تر كه‌دواتر باشیان ده‌كه‌ین.
گرینگ‌ترین ئه‌نزیمه‌كانى هه‌رسى ناو له‌شمان ئه‌وانه‌ن:-
1. ئه‌میله‌یز Amylase:-
ئه‌و ئه‌نزیمه ئیشى ئه‌وه‌یه سه‌رچاوه‌ى نیشاسته‌ى خۆراكى ده‌گۆرێت بۆ شه‌كرى ماڵتۆز كه شه‌كرێكى ساده‌یه ده‌توانرێت له‌ڵبمژرێت به‌ئاسانى سه‌رچاوه‌ى ئه‌و ئه‌نزیمه له لیكى مرۆڤ دایه به‌لاَم زۆبه‌یان له‌په‌نكریاس دایه پاشان ده‌گوێزرێته‌وه بۆ رِیخه‌لۆكى باریك.
2. لایپه‌یز Lipase:- ئه‌وه‌یان سه‌رچاوه‌ى چه‌ورى شیده‌كاته‌وه له گه‌ده وپه‌نكریاس داهه‌ن باشان ده‌گوازرێته‌وه بۆ رِیخه‌لۆكى باریك.
3.لاكته‌یز Lactase:- ئه‌وه‌یان له‌دیوارى ریخه‌لۆكى بچوك ده‌رده‌درێت كاریشى ئه‌وه‌یه شه‌كرى شیر لاكتۆز كه شه‌كرێكى دوانه‌یه شى ده‌كاته‌وه بۆ گلوكۆز وگالاكاكتۆز دوو شه‌كرى ساده‌ن ده‌توانرێت هه‌ڵبمژرێت.
4. پێپسین Pepsin: ئه‌و ئه‌نزیمه‌یان له گه‌ده ده‌رده‌درێت كاریان شیىكردنه‌وه‌ى پرِۆتینه بۆ پێپتاید وپێپتین.
5. ماڵته‌یز Maltase:- ئه‌مه‌یان له په‌نكریاس درووست ده‌بێت پاشان ده‌چێت بۆ رِیخه‌لۆكه باریك كاریشیان تێكشكاندنى شه‌كرى ماڵتۆزه بۆ شه‌كرى دوو شه‌كرى ساده (له دروست كردنى مه‌شروباتى كهولى وه‌ك بیره به‌كاردێت).
6. جیلاتینه‌یز Gelatinase:- ئه‌و ئه‌نزیمه‌شیان له‌گه‌ده ده‌رده‌دریت كارى شى كردنه‌وه‌ى جلاتینه.
ئاماده‌كردنى: ئالان یاسین بلباس