ئه‌ندازیارى خۆراك - ئالان ياسين بلباس

authentication required


شه‌كره‌ پیشه‌سازیه‌كان چین وسوودیان چیه‌ وبۆچى به‌كاریان ده‌هێنین ومه‌ترسیان چیه‌ له‌سه‌ر ته‌ندرووستیمان؟

پێنج شه‌كرى پیشه‌سازى
1. ئه‌سى سه‌لفه‌یم كه‌ى acesulfame K
2. ئه‌سپارته‌م aspartame
3. نیوتام neotame
4. سه‌كه‌رین Saccharin
5. سوكرالۆز sucralose
ئه‌وه‌ ئه‌و پێنج شه‌كره‌ پیشه‌سازیه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن كارگێرى خۆراك وده‌رمانى ئه‌مریكى قبووڵكراوه‌ به‌كارهێنانیان هه‌موویان به‌رێگارى پیشه‌سازی درووستكراون وه‌ به‌شێوه‌ى سرووشتى له‌سرووشت نین.
شه‌كره‌ پیشه‌سازیه‌كان به‌دوو رِێگا به‌كارده‌هێنرێت:-
1. رِاسته‌وخۆ به‌كارده‌هێنرێت له‌پیشه‌سازى خۆراك.
2. به‌كاردێت له‌گه‌ڵ یه‌كێك یان زیاتر پێكهاته‌ى شه‌كرى دروستكراو له‌ نیشاسته‌ starch-based sweeteners پێش فرۆشتنیان به‌به‌كارهێنه‌ران.
هه‌رچه‌نده‌ سێ سه‌رچاوه‌ى ترى شه‌كرى صناعی پیشه‌سازى هه‌ن تا ئێستا به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن كارگێرى خۆراك وده‌رمانى ئه‌مریكى قبووڵنه‌كراوه‌ به‌كارهێنانیان هه‌موویان به‌رێگارى پیشه‌سازی درووستكراون كه‌پێیان ده‌وترێت Novel Sweetners ئه‌وانیش ئه‌مامه‌ن:-
1. Fructo- oilgosaccharide FOS
2. Tagatose
3. Trehalose
شه‌كره‌ صناعیه‌كان زۆر شیرنن بۆیه‌ گه‌ر بمانه‌وێت پله‌ى شیرنیه‌كه‌ى بگه‌یه‌نین به‌شه‌كرى چا ئه‌واده‌بێت چه‌ندجار رِوونى بكه‌ینه‌وه‌ وه‌ شه‌كره‌ پیشه‌سازیه‌كان ناتوانرێت رِاسته‌وخۆ بدرێت به‌به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌

1. ئه‌سى سه‌لفه‌یم كه‌ىE950 acesulfame K چی یه‌ ؟
پێشى ده‌وترێت acesulfame potassium یان ace K كه‌ 200 جار شیرنتره‌ له‌چاو شه‌كرى ئاسایى وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هیچ گه‌رمۆكه‌یه‌ك نادات به‌له‌ش چونكه‌ ناتوانرێت كردارى میتابۆلیزم ى به‌سه‌ردابێت وشیببێته‌وه‌ له‌له‌ش وبگۆرێت بۆ گه‌رمى وه‌ ئه‌سى سه‌لفه‌یم كه‌ى ده‌فرۆشێت له‌ژێرناوى پیشه‌سازى Sunett, Sweet One, and Sweet & Safe وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌كاردێت به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له‌درووستكردنى ده‌رمان ومه‌وادى صحي وه‌ ئه‌سى كه‌ى قه‌بووڵكرا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بۆ به‌كارهێنان له‌ ئه‌مریكا له‌هه‌موو بوارێك وه‌ك له‌درووستكردنى خواردنه‌وه‌ى گازى وتێكه‌ڵه‌ى حه‌لواو قنادى وچولیت وبنێشت وبه‌رووبوومى شیریه‌كان وخواردنه‌وه‌ى گازى وه‌ك كولا لایت وپێپسى دایت وخواردنه‌وه‌ كهولیه‌كان وه‌ پله‌ى گه‌رمیه‌كه‌شى چه‌سپاوه‌ تاوه‌كو كه‌متر له‌ 400 ى فه‌هره‌نایتى وه‌ له‌لێبڵى ماده‌خۆراكیه‌كان به‌ “acesulfame potassium.” یان E950 یان acesulfame K ده‌رده‌كه‌وێت.
ترستاكى له‌سه‌ر له‌ش: به‌كاهێنان وخواردنى به‌رده‌وام هۆكار ده‌بێت بۆ:-
1. لۆكیمیا Leukemia
2. گرفتى رێره‌وى هه‌ناسه‌دانى درێژخایه‌ن Chronic Respiratory problems
3. شێرپه‌نجه‌.
4. هایپۆ گلاسیمیا hypoglecemia.

2. ئه‌سپارته‌م Aspartame E951 جى یه‌ وسوودى چیه‌ ومه‌ترسى وزیانه‌كانى چین؟
ئه‌سپارته‌م نزیكه‌ى 200 جار شیرنتره‌ له‌چاو سه‌كرى ئاسایى كه‌ده‌یخۆین وده‌چێته‌ بازاره‌وه‌ وده‌فرۆشرێت له‌ژێر ناوى تجارى پیشه‌سازى وه‌كو NutraSweet, Equal and Sugar Twin brands. ئه‌سپارته‌م به‌تاوه‌وه‌تى پێكده‌شكێت بۆ دوو پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى له‌كاتى خوردن یان خواردنه‌وه‌ى ئه‌وماده‌خۆراكیانه‌ى كه‌ ئه‌سپارته‌میان تێدایه‌ بۆ ترشى ئه‌مینى ئه‌سپارتیك ئه‌سید + فینایل ئه‌لانین وبه‌شێكى كه‌میش له‌ میپانۆڵ (كهولى دار) وه‌ بۆ یه‌ك گرام 4 گه‌رمۆكه‌ یان كه‌لۆرى ده‌دات وه‌ك سوكه‌رۆز به‌لاَم زۆر شیرنه‌ ماناى وایه‌ كه‌مێكى زۆر كه‌م به‌كاردێت له‌ماده‌ى خۆراكى وه‌ك ئه‌سى سه‌لفه‌یم كه‌ى قه‌بووڵكراوه‌ به‌كارهێنانى به‌شێوه‌یكى گشتى له‌ ئه‌مریكا وه‌ له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌ى خۆراكى وخواردنه‌وه‌كان به‌كاردێت وه‌ك كۆلا لایت وپێپسى دایت كه‌هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌كارهاتوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى جێگیرنیه‌ له‌پله‌ى گه‌رمى بۆ لێنان یان فرن بۆیه‌ زۆركه‌م به‌كاردێت بۆ ئه‌خۆراكانه‌ى له‌فرن به‌كاردین ویان تێكه‌ڵه‌ى حلواى وشك وئه‌وخواردنه‌وه‌ یان خۆراكانه‌ى ئه‌سپارته‌میان تێدایه‌ ده‌بێت ئامۆژگارى له‌سه‌ر بنوسرێت كه‌به‌كارنه‌هێنرێت له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌ى كێشه‌ى فینایل كیتۆنیوریایان phenylketonuria هه‌یه‌ خۆى لێبه‌دووربگرن ونه‌یخۆن به‌هۆى بوونى فینایل ئه‌لانین له‌پێكهاته‌ى دا وه‌له‌لێبڵى ماده‌خۆراكیه‌كان ده‌نوسرێت “aspartame.” یان E951.
كه‌واته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كیتۆنیوریایان هه‌یه‌ ناتوانن ترشى ئه‌مینى فه‌نیل ئه‌لانین تێبشكێنى وشیبكاته‌وه‌ وبیگۆرێت بۆ تایرۆسین كه‌ ترشێكى ئه‌مینى ئه‌ساسى نیه‌ وه‌ تایرۆسین tyrosine پێوسیته‌ بۆ جه‌سته‌ وه‌ك neurotransmitters كارده‌كات وه‌ك ئیپاین فرین epinephrine, norepinephrine, dopamine وه‌ به‌بى چاره‌سه‌ركردنى PKU فینایل كیتۆنوریا فه‌نیل ئه‌لانین له‌له‌شدا كۆده‌بێته‌وه‌ وده‌بێته‌ هۆى تێدانى مێشك وده‌رمار وه‌ به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ئه‌مریكى هه‌ر 10,000 بۆ 15,000 منداڵى ساوا ئه‌وا یه‌كێك ئه‌و نه‌خۆشیه‌ى هه‌یه‌ بۆیه‌ له‌كاتى منداڵبووندا پشكنینى تایبه‌ت بۆمنداڵه‌كان ده‌كه‌ن كه‌تایبه‌ته‌ به‌كیتۆنوریا. ئیستاش باسى هه‌ندێك له‌ نیشانه‌كانى ده‌كه‌ین:
1. له‌ده‌ستدانى مێشك وكه‌م عه‌لقلى
2. له‌رزینى ده‌ست وپێیه‌كان.
3. گێژبوون.
4. حروكى وهاروهاجى.
5. گه‌شه‌ نه‌كردن.
6. ئه‌كزیما.
7. چاوكزى وكویرى وچه‌ندین نیشانه‌ى تر.....

3. نیوتام neotame ُE961 ؟:-
شه‌كرێكى نوێى ترى پیشه‌سازیه‌ قه‌بووڵكراوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا وه‌ك ئه‌سپارته‌م له‌ ئه‌سپارتیك ئه‌سید وفه‌نیل ئه‌لانین پێكدێت وه‌ نیوتام پێكهاته‌كه‌ى جیاوازتره‌ له‌ ئه‌سپارته‌م كه‌ 40 جار زیاتر شرین تره‌ له‌ ئه‌سپارته‌م به‌نزیكى ده‌كاته‌ 8,000 جار شیرنتره‌ له‌شه‌كرى ئاسایى كه‌ده‌یخۆین وه‌ كردارى میتابۆلزمیشى به‌سه‌ر دادێت وه‌ك ئه‌سپارته‌م كه‌ به‌ته‌واوه‌تى شیى ده‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌سپارتیك ئه‌سید و فه‌نیل ئه‌لانین هه‌مان كاریگه‌رى ئه‌سپارته‌مى ده‌بیت له‌سه‌ر له‌ش.

4. سه‌كه‌رین saccharin؟
زیاتر له‌ 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌كه‌رین دۆزراوه‌ته‌وه‌ وكونترین شه‌كرى پیشه‌سازیه‌ وه‌شیرنیه‌كه‌ى ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر به‌كارهێنانى وه‌ پێوانه‌ ده‌كرێت بۆ 200 تا 700 جار شرینتره‌ له‌ شه‌كرى ئاسایى وه‌ له‌ ئه‌مریكا سه‌كه‌رین قه‌بووڵكراوه‌ وه‌ك شه‌كرى خۆراكى تایبه‌ت وه‌ك خواردنه‌وه‌كان وه‌ به‌رێگه‌ى پیشه‌سازى هه‌یه‌ به‌ناوى سۆدیۆم سه‌كه‌رین یان كالسیۆم سه‌كه‌رین یان ئه‌سید سه‌كه‌رین وه‌ ده‌فرۆشرێت له‌ژێر ناو وبراندى تجارى وه‌ك Sweet ‘N Low, Sweet Twin and Necta Sweet.
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هۆكاره‌ بۆ كێشه‌ى میزڵدان وشێرپه‌نجه‌.

5. سووكرالۆز E955؟:-
سوكرالۆز یش له‌ شه‌كرى سوكه‌رۆز ئاماده‌كراوه‌ به‌چه‌ندین هه‌نگاو له‌پیشه‌سازى درووستكردنى دا شوینى سىَ له‌ هایدۆكسیل (molecularly bonded hydrogen and oxygen atoms) له‌گه‌ڵ chlorine atoms ده‌گریته‌وه‌ وسوكرالۆز دروستده‌بیت كه‌ 600 جار شرینتره‌ له‌ شه‌كرى ئاسایى ئه‌وه‌شیان ئاماژه‌ى پێده‌كرێت كه‌ هۆكارى:-
1. له‌ده‌ستدانى كارى گورچیلك
2. له‌ده‌ستدانى كارى جگه‌ر
3.گێژبوون بێت.

كه‌واته‌ وه‌ك ئاماژه‌مان به‌سه‌رچاوه‌كانى شه‌كرى سروشتى وكهولى وصناعی كرد گه‌ر كۆیان بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌وا 26 سه‌رچاوه‌ى شه‌كرمان هه‌یه‌ به‌لاى كه‌مى وه‌ك ئه‌وانه‌ى خواره‌وه‌:-

1. Caloric Sweeteners
Dextrose
Glucose Syrup
Crystalline Fructose
High Fructose Corn Syrup
Honey
Sugar
Fruit Juice Concentrates
Maltodextrin
Trehalose
Stevia قه‌بوڵنه‌كراوه‌ له‌لایه‌ن FDA
2. Artificial Sweeteners شه‌كره‌ صناعیه‌كان
Saccharin
Aspartame
Acesulfame-K
Sucralose
Neotame
3. Sugar Alcohols / Polyols شه‌كره‌كهولیه‌كان
Sorbitol
Mannitol
Xylitol
Erythritol
D-Tagatose
Isomalt (Palatinat)
Lacititol
Maltitol
HSH Hydrogenated Starch Hydroslsates, Maltito
Glycerol
Polydextrose
ئه‌وانه‌ش كۆمه‌ڵه‌ شه‌كرێكى ترن تا ئێستا قه‌بوڵنه‌كراوه‌ به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن FDA
Alitame
Cyclamates
Neohesperdine
Thaumatin

ئاماده‌كردنى: ئالان یاسین بلباس

  • Currently 0/5 Stars.
  • 1 2 3 4 5
0 تصويتات / 183 مشاهدة
نشرت فى 6 نوفمبر 2015 بواسطة alanblbas

ئالان یاسین بڵباس

alanblbas
»

ابحث

تسجيل الدخول

عدد زيارات الموقع

10,916