ئه‌ندازیارى خۆراك - ئالان ياسين بلباس

1. رِێژه‌ى شه‌كر له‌خوێن جێگیر ده‌كات:- جۆ رێژه‌یه‌كى چاك له‌رِیشاڵى خۆراكى تێدایه‌ رێگه‌ده‌گرێت له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى شه‌كر له‌خوێن سوودبه‌خشه‌ بۆ تووشبوانى نه‌خۆشى شه‌كره‌ى پله‌ دوو بۆیه‌ پێویسته‌ زۆر جۆ به‌كاربهێنن.

2. رِێژه‌ى كۆلسترۆڵ كه‌مده‌كاته‌وه‌: بیتا-گلوكان له‌ ریشاڵى تواوه‌ى خۆراكى له‌ جۆ به‌رپرسه‌ له‌دابه‌زاندنى رِێژه‌ى كۆلسترۆڵ.

3. ده‌بێته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسى هه‌ندىَ جۆرى شێرپه‌نجه‌: جۆ ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌ى سلینیۆم به‌یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رِیشاڵى خۆراكى ده‌بێته‌ هۆى پاراستنى مرۆف له‌ شێرپه‌نجه‌ى كۆلۆن ومه‌مك.

4. دۆستى دڵه‌: خواردنى جۆ به‌شێوه‌یه‌كى رێك وبه‌رنامه‌ بۆدارێژراو توشبوون به‌نه‌خۆشى كه‌مده‌كاته‌وه‌، له‌ساڵى 2005 كارگێرى ده‌رمان وخۆراكى ئه‌مریكى ف.دى.ئه‌ى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ خۆرادنى جۆ به‌رِیشاڵه‌كه‌یه‌وه‌ واتا به‌ته‌واوى به‌ كه‌په‌كه‌كه‌وه‌ - هۆكارده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ ورێگرى كردن له‌ تۆشبوون به‌نه‌خۆشى شریان تاجى دڵ، سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ندیشه‌ به‌ (نیاسین، ڤیتامین بى) كه‌رِۆڵى گرنگیان هه‌یه‌ له‌پاراستى دڵ.

5. رێكخه‌رى كێشه‌:- جۆ سه‌رچاوه‌یه‌كى باشه‌ بۆ كونترۆڵكردنى كێش رێژه‌یه‌كى باشى له‌ بیتا-گلوكان له‌ ریشاڵى تواوه‌ى خۆراكى له‌ جۆ تێدایه‌ واده‌كات هه‌ست به‌تێربوون بكه‌یت.

6. پاراستن له‌ كۆكه‌ وته‌نگه‌نه‌فه‌سى له‌مناڵیه‌تى دا واتا له‌ماوه‌ى مناڵیه‌تى به‌مه‌ش 50% رێژه‌ى تووشبوون به‌ رِه‌بۆ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

7. ئه‌وه‌ى لێره‌دا گرینگه‌ نووسه‌ر ئاماژه‌ى به‌ حه‌دیسێكى پێغه‌مه‌رى خودا كردووه‌ له‌ باره‌ى (ته‌لبینه‌)وه‌ ده‌لێت حه‌وت نه‌خۆشى نایه‌لێت كه‌ ئه‌مانه‌ن: كۆلسترۆل، نه‌خۆشى دڵ، شێرپه‌نجه‌، شه‌قیقه‌، نه‌خوشى یه‌كانى رِیخه‌لۆك وهێوركردنه‌وه‌ى، دره‌نگ پیربوون.

8. سه‌رچاوه‌تریسش هه‌ن ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن ده‌بێته‌ هۆى پاراستنى ددان له‌كلۆربوون.

ئه‌ى ته‌لبینه‌ چى یه؟ خۆرادنێكه‌ پێك دێت له‌ (ئاردى جۆى هاردراو ده‌كولێنرێت له‌ ناو ئاو دوو په‌رداغ ئاو تاوه‌كو خه‌ست ده‌بێت پاشان بةرداغيك شیرى تێكه‌ڵ ده‌كرێت پاشان به‌ملاكێكى شیو هه‌نگوبنى تێكه‌ڵ ده‌كرێت) له‌ زانستى پزیشكى پێغه‌مبه‌ر طب النبوى (صل الله علیه وسلم) ئاماژه‌ى به‌سووده‌كانى كراوه‌ وپیغه‌مبه‌ر له‌باره‌ى ته‌لبینه‌ فه‌رموویه‌تى: ( إِنَّ التَّلْبِینَه‌َ تُجِمُّ فُۆَادَ الْمَرِیض ، وَتَذهَبُ بِبَعْض الْحُزْنِ ) رواه البخاری ( 5365 ) ومسلم ( 2216 ) . حیث انها تعالج مشاكل القولون العصبی وكذلك النحافه‌ والحمى.

تێبینى//

1. ده‌توانیت چه‌ند ده‌نكیك هێل به‌كاربێت بۆ ئه‌وه‌ى تام وبۆنێكى خۆشى پێبدات.

2. ده‌توانى هاراوه‌ى گوێزى هیندى وه‌ یان گوێز وباده‌مى تێبكه‌یت.

3. ده‌توانیت بۆ منداڵه‌كانمان به‌كارى بهێنین له‌برى سریلاك وزۆر سوودبه‌خشه‌ بۆ گه‌شه‌كردنى مندالاَن وددانه‌كانیان ده‌پارێزێت له‌ كلۆربوون.

ئاماده‌كردنى// ئالان ياسين بلباس

  • Currently 0/5 Stars.
  • 1 2 3 4 5
0 تصويتات / 157 مشاهدة
نشرت فى 6 نوفمبر 2015 بواسطة alanblbas

ئالان یاسین بڵباس

alanblbas
»

ابحث

تسجيل الدخول

عدد زيارات الموقع

10,871