ئه‌ندازیارى خۆراك - ئالان ياسين بلباس


 

كام له‌ئێوه‌ ته‌نانه‌ت له‌هه‌فته‌یه‌ك یه‌كجار ده‌یخوات ...؟ پێش ئه‌وه‌ى سووده‌ سه‌رسوورِهێنه‌كانى بخوێنیته‌وه‌ جواب بده‌وه‌..

ئه‌ناناس: ئه‌و میوه‌یه‌ى كه‌ زۆرێكمان له‌وانه‌یه‌ له‌ژیانمان 10 جارمان نه‌خواردبێت وئاشناى به‌كارهێنانى نه‌بین وه‌ له‌لاى میوه‌ فرۆشه‌كانیشمان له‌ 10 میوه‌ فرۆش له‌وانه‌یه‌ ته‌نها یه‌كێكیان هه‌یبێت بابزانین له‌پێكهاته‌كه‌ى چى تێدایه‌ چاره‌سه‌ره‌ بۆ چه‌ندین نه‌خۆشى وگرفت.

...ناوه‌ زانستیه‌كه‌ى Ananas Comosus ه‌ وسه‌ربه‌ بنه‌ماڵه‌ى Bromeleaceas ه‌ له‌پێكهاته‌ى دا ئه‌مانه‌ى تێدایه‌:-

1. ئه‌نزیمى هه‌رسكه‌ر Proteolytic enzymes كه‌ برۆمیلانى تێدایه‌ 1. كه‌ كارى هه‌رسكردنى خۆراك خێراده‌كات 2. وه‌ره‌مى شیرپه‌نجه‌ش لاده‌بات به‌تایبه‌تى (نایترۆز ئه‌مین) كه‌ به‌هۆكارى سه‌ره‌كى شێرپه‌نجه‌ داده‌نرێت.
2. ترشه‌كان: 1. ترشى ستریك (لیموندزى) 2.ترشى مالیكى تێدایه‌ كه‌ پێشتر باسى سووده‌كانیانمانكردبوو.
3. ڤیتامینه‌كان: هه‌ریه‌ك له‌ A,B&C تێدایه‌.
4. شه‌كره‌كان: گلوكۆز وسوكه‌رۆزى تێدایه‌
5. خوێیه‌كانزاییه‌كان: مه‌گنیسیۆم ومه‌نگه‌نیز وپۆتاسیۆم وكالسیۆم وفۆسفۆر وئاسن وگۆگرد وته‌نانه‌ت یۆد یشى تێدایه‌ كه‌ زۆر گرینگه‌ بۆ توشنه‌بوون به‌ غوده‌ى ده‌ره‌قی.
6. رٍیشاڵى خۆراكى: رِیژه‌یه‌كى زۆر رِیشالى رووه‌كى تێدایه‌ كه‌زۆر گرینگه‌ بۆ: 1. كێش دابه‌زاندن 2. قه‌له‌وى 3. نه‌خۆشى شه‌كره‌ 4. نه‌هێشتىنى قه‌بزى وگرفته‌كانى قۆلۆن ورِیخه‌لۆك وپاشكۆكانى.

ئیستاش باسى سووده‌كانى ده‌كه‌ین له‌لایه‌نى ته‌درووسته‌یه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌مانه‌ن:

1. كردارى هه‌رس خێراده‌كات.
2. سووبه‌خشه‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانى:-
1. رِۆماتیزم.
2. هه‌وكردنى جومگه‌كان.
3. رِه‌قبوونى خوێنبه‌ره‌كان.
4. هه‌وكردنى رِێره‌وى هه‌ناسه‌.
5. هه‌لاَوسانى سیه‌كان.
6. هه‌وكردن ودروستبونى سیست Cist له‌سیه‌كان.
7. چاره‌سه‌رى برین.
8. وه‌ره‌م وشێرپه‌نجه‌ لاده‌دات.
9. یارمه‌تى زیاد میزكردن ده‌دات له‌ماده‌ زیانبه‌خشه‌كانى ناو له‌ش.
10. هۆكاره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى چه‌ورى له‌ خوێن.
11. إلتهاب جیوبى حاد.
12. سه‌رما وكۆكه‌.
13. یامه‌تى سه‌لامه‌تى دڵ ومێشك وجگه‌ر ده‌دات.
15. ده‌تپارێزێت له‌ كه‌رش ویارمه‌تى دابه‌زاندنى كێش ده‌دات.

چه‌ند تێبینیه‌ك:
1. باسى هه‌ندێك له‌ زیادكراوه‌كانى خۆراكمانكرد وه‌ك ماده‌ى پارێزه‌ى نه‌تراتى صۆدیۆم گه‌ر بیرتان بێت وتمان به‌كاردێت له‌ پاراستنى گۆستى قتووى رِه‌شه‌ولاغ ومریشك وتمان خواردنى زۆر ده‌بێته‌ هۆى شێرپه‌نجه‌ چونكه‌ نایترۆز ئه‌مین درووست ده‌كات له‌ گه‌ده‌ به‌لاَم به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ماده‌ى برۆمیلان كه‌ له‌ ئه‌ناناس دایه‌ كاریگه‌رى نایترۆز ئه‌مین لاده‌دات بۆیه‌ ده‌تپارێزێت له‌ وه‌ره‌م وشێرپه‌نجه‌.
2. نه‌ناناس وه‌ك ده‌رمان له‌كه‌بسول وحه‌ب به‌كاردێت له‌ ده‌رمانگه‌كان بۆ دابه‌زاندنى كێش وه‌ك وتمان رِێژه‌یه‌كى زۆرى رِیشالى رِووه‌كى تێدایه‌ بۆیه‌ واباشتره‌ به‌شێوه‌ى تازه‌ فرێش بخورێت ئه‌وكات زۆر سوودبه‌ش ده‌بێت نه‌ك وه‌ك شه‌ربه‌ت چونكه‌ به‌شێكى زۆرى ماده‌ رِیشالیه‌كان له‌ده‌ست ده‌دات وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رِه‌نگه‌ ماده‌ى پارێزه‌ر حافیزه‌ى تێدابێت ئه‌ویش له‌لایه‌نى ته‌ندرووسته‌یه‌وه‌ خراپه‌.

  • Currently 0/5 Stars.
  • 1 2 3 4 5
0 تصويتات / 97 مشاهدة
نشرت فى 31 أكتوبر 2015 بواسطة alanblbas

ئالان یاسین بڵباس

alanblbas
»

ابحث

تسجيل الدخول

عدد زيارات الموقع

10,867