E542 Edible bone phosphate
فۆسفاتى ئێسك - گونجاو بۆ خواردن ئى 542:
كۆمه‌ڵه‌ى: رێكخه‌رى ترشى وماده‌ى رێگر له به‌یه‌كه‌وه‌نووسانى پێكهاته‌ى خۆراك
سه‌رچاوه‌كه‌ى: وه‌رده‌گیرێت له ئێسكى ئاژه‌ڵى وه‌ك به‌راز و ره‌شه‌ولاغ وگیانله‌به‌رى تر
خه‌سله‌ت وكاروفرمانیان:
به‌كارده‌هێنرێن وه‌ك:
1. ماده‌ى رێگر له به‌یه‌كه‌وه‌نووسانى پێكهاته‌ى خۆراك anti-caking agent
2. گیراوه‌ى شیرى (استحلاب) emulsifer یارمه‌تى ده‌ره بۆ تێكه‌ڵبوونى به‌شه چه‌وریه‌كه‌ى وبه‌شه‌ئاوه‌كه‌ى خۆراك وه‌ك له ئایسكریم وهاوشێوه‌كانى
3. سه‌رچاوه‌ى فۆسفات له ده‌رمان وبوونیان له‌بابه‌تى جوانكارى وه‌ك له هه‌ویرى ددان
ده‌چنه پێكهاته‌ى به‌رووبومه وشكه‌كان و شه‌كرى درووستكراو له قامیشه‌شه‌كر
رێژه‌ى گونجاو بۆ له‌ش بۆ رۆژێك: 70 ملیگرام بۆ یه‌ك كیلۆگرام له‌له‌ش
هیچ كاریگه‌ریه‌كى خراپى نیه وه پێویسته بۆ ئێسك تاوه‌كو كه‌مى كالسیۆم روونه‌دات له ئێسك
ئاگاداركردنه‌وه:
ده‌وترێت ناتوانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ رووه‌ك خۆره‌كان وموسڵمان وجوله‌كه وهیندۆس چونكه وه‌رده‌گیرێت له ئێسكى ئاژه‌ڵى وه‌ك به‌راز و ره‌شه‌ولاغ وگیانله‌به‌رى تر به‌لام لاى موسڵمانان گونجاوه گه‌ر له ئێسكى ره‌شه‌ولاغ وه‌ربگیرێت یان مه‌رجى حلالى هه‌بێت
ئاماده‌كردنى - ئالان بلباس
سه‌رچاوه‌ى: زانیارى خۆراكى بریتانى