سووده‌كانى هه‌نار:
1. ده‌وڵه‌مه‌نده به‌سه‌رچاوه‌ى ئاسن: كه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كیه بۆ گواستنه‌وه‌ى ئوكسجین بۆ هه‌موو له‌ش وكه‌مى ئاسن له‌له‌ش ده‌بێته هۆى كه‌م خوێنى و كه‌شه‌نگ بوون وبێهێزى له‌به‌ر ئه‌وه پێوسته ئه‌و خۆراكانه بخورێن كه ئاسنیان تێدایه بۆ ته‌ندرووستى خوێن.
2. دژه - شێرپه‌نجه‌یه: ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ماده‌ى دژه-ئۆكسان وپێكهاته‌ى فینۆڵى ده‌بێته هۆى رێگرى كردن وپاراستن له خانه... شێرپه‌نجه‌یه‌كان وپاراستن له شێرپه‌نجه‌ى سیه‌كان وشێرپه‌نجه‌ى مه‌مك وكه‌مكردنه‌وه‌ى شێرپه‌نجه‌ى پرِۆستات.
3. ده‌بێته هۆى پاراستنى جوانى پێست: هه‌نار ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ماده‌ى (تانینات) وه ترشه‌چه‌وریه‌كان له‌ناوكى هه‌نار ماده‌ى دژه-ئۆكسان له‌ئاوى هه‌نار هۆكارن بۆ هێشتنه‌وه‌ى جوانى پێست وپاراستن له چرچ ولۆچى پێست.
4. پاراستن له هه‌وكردنى جومگه‌كان وداخۆرانى: هه‌نار سوودبه‌خشه بۆ رێگرتن له‌و ئه‌نزیمانه‌ى ده‌بێته هۆى داخۆرانى كرِكراگانه‌ى جومگه‌گان به‌مه‌ش ده‌بێته هۆى پاراستنیان له له‌داخۆران وهه‌وكردنى جومگه‌كان. وه ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به‌كالسیۆم ده‌بێته هۆى پاراستنى ددان وبته‌وكردنى ئێسك.
5. ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C وپۆتاسیۆم: ده‌بێته هۆى پاراستنى سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش ورِێگرى كردن گرفتى پێش منداڵ له‌دایكبوون ونه‌خۆشیه‌كانى دڵ وه بوونى سه‌رچاوه‌ى پۆتاسیۆم پێویسته بۆ پاراستنى دڵ وگورچیلك وئه‌ندامه‌كانى تر بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى باش كاربكات.
6. پاراستن له هێڵنج هاتنه‌وه‌ى به‌یانیان به‌نسبه‌ت ئافره‌تانى دووگیان گه‌ر به‌رداغێك له گوشراوى هه‌نار بخوات له‌به‌یانیان.
7. پاراسنتى ددان وپاككه‌ره‌وه‌ى ناو ده‌مه: له‌برى ئه‌وه‌ى هه‌ویرى ددان یان ماده‌ى فلوراید به‌كاربهێنیت ته‌نها به‌خواردن وخوادنه‌وه‌ى گوشراوى هه‌نار ده‌بێته پاراستنى ددان وپاككردنه‌وه‌ى ناو ده‌م ولابه‌رى بۆنى ناخۆشى ناو ده‌م.
8. هێشتنه‌وه‌ى به گه‌نجیه‌تى: بوونى رِێژه‌یه‌كى زۆر له ماده‌ى دژه-ئوكسان ده‌بێته هۆى نه‌هێشتنى رِه‌گى سه‌ربه‌ست كه ده‌وریان هه‌یه له له‌ناوبردنى DNA به‌مه‌ش هه‌م ده‌تپارێزێت له زوو پیر بوون وه هه‌م خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.
9. له‌ناوبردنى كرمى رِیخه‌لۆك: به‌خواردنه‌وه‌ى یان خواردنى هه‌نا هه‌موو رِۆژێك ئه‌وا ده‌بێته هۆى له‌ناوبردنى كرمى رِیخه‌لۆك وپاراسایته‌كان.
10. هێوركه‌ره‌وه‌ى ئازارى گه‌ده‌یه: هاردراوى ده‌نكى تۆى ى هه‌نار زۆر باشه بۆ نه‌هێشتنى ئازارى گه‌ده وه‌یان ده‌توانیت تێكه‌ڵه‌یه‌ك له هاردراوى ده‌نكى هه‌نار وكه‌مێك زه‌نجه‌فیلى هاردراو وكه‌مێك لیمۆ زۆر به‌سووده بۆ نه‌هێشتنى ئازارى گه‌ده.
11. به‌سووده بۆ دابه‌زاندنى تا وپاڵه په‌ستۆى خوێن: خواردن یان خواردنه‌وه‌ى گوشراوى هه‌نار زۆر به‌سووده بۆ دابه‌زاندنى پله‌ى گه‌رمى له‌ش ودابه‌زاندنى پاڵه په‌ستۆى خوێن.
12. دابه‌زاندنى رێژه‌ى كۆلسترۆڵ له خوێن.
13. چاره‌سه‌رى كێشه‌ى جنسى له پیاواندا وزیادكردنى ویستى جنسى له‌پیاوان وئافره‌تان به‌هۆى خوادنى یان خوادنه‌وه‌ى گوشراوى هه‌نار ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى رِێژه‌ى هۆرمۆنى كۆرِتیزۆل وزیاد ده‌ردانى هۆرمۆنى تێستۆستیرون له‌لاى ئافره‌تان وپیاوان به‌مه‌ش ده‌بێته هۆى زیادكردنى ویستى جنسى.
14. یارمه‌تى باشكردنى بیره‌وه‌رى ده‌دات له‌مێشكى مرۆف.
15. سوودبه‌خشه بۆ ئافره‌تى دووگیان وبه‌تایبه‌تیش ئه‌و ئافره‌تانه ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه تووشى پێش بوونى ناكامڵ ببن وخواردنه‌وه‌ى هه‌نار له‌ماوه‌ى سكپرى ده‌بێته هۆى پاراستنى مێشكى منداڵى ناكامڵ.
16.كه‌مكردنه‌وه‌ى گه‌شه‌ى شێرپه‌نجه‌ى پرِۆستات: توێژینه‌وه‌ى بۆكراوه كه‌خواردنه‌وه‌ى گوشراوى هه‌نار یان خواردنى ده‌بێته هۆى زیادكردنى رِێژه‌ى (prostate-specific antigen) به‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى گه‌شه‌ى شێرپه‌نجه‌ى پرِۆستات
17. هه‌ریه‌ك له ڤیتامینه‌كانى B12و B6 وA وD ورِیشاڵى خۆراكى وشه‌كر ومه‌گنیسیۆم وكالسیۆم وپۆتاسیۆم وصۆدیۆم وكاربۆهایدرات وچه‌ورى تێدایه به‌رێژه‌ى له 0.1 گرام
تێبینى// بۆ ئه‌وانه‌ى به‌رده‌وام پاڵه په‌ستۆى خوێن یان داده‌به‌زێت باشتروایه خۆ بپارێزن له‌خواردنى هه‌نار یان بۆ ئه‌وه‌ى سوودمه‌ندبن له‌خواردنى باشتر وایه خوێ به‌كاربهێنن چونكه هه‌نار ده‌بێته هۆى دابه‌زاندنى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن. بینینی زیاتر