ئه‌ندازیارى خۆراك - ئالان ياسين بلباس

authentication required

1. به‌پاکەرەوه‌ى برین داده‌نرێت چونكه‌ به‌رهه‌لستى میكرۆب وزینده‌وه‌رى وردبینى زیانبه‌خش ده‌كات وه‌ وه‌ك پاككه‌ره‌وه‌ى برین وسووتان به‌كاردێت.
2. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك ورێگه‌گرتن له‌ بلاَوبوونه‌وه‌ى شیرپه‌نجه‌ له‌به‌شه‌كانى له‌ش وبه‌تایبه‌تیش سیه‌كان له‌رێگه‌ى رِێگه‌گرتن له‌هۆرمونى پرۆجسترۆن كه‌ هانى خانه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌كان ده‌دات.
3. پاراستن لە لۆكیمیاى منداڵ كركم ده‌بێته‌ هۆى ئه‌...
گه‌رى توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى ترسناكى خوێن له‌مندالاَن كه‌مده‌كاته‌وه‌.
4. پاراستن له‌ نه‌خۆشى ئه‌لزایمه‌ر، به‌كارهێنانى له‌ خۆراكى رِۆژانه‌مان به‌گوێره‌ى پیویست رِێگه‌ده‌گرێت له‌ نه‌خۆشى ئه‌لزایمه‌ر له‌رِێگه‌ى لابردن وكه‌له‌كه‌بوونى له‌ مێشك.
5. چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشیه‌كانى پێست له‌وانه‌ نه‌خۆشى صه‌ده‌ف وئه‌كزیما ونه‌خۆشى ترى پێست وه‌ یارمه‌تى ده‌رده‌بێت بۆ دووباره‌ بنیات كردنه‌وه‌ى پێست له‌ بری پێستى له‌ناوچوو.
6. چاره‌سه‌ركردنى هه‌وكردنى نیوان جومگه‌كان له‌رێگه‌ى كولاَنى كوپێك له‌ ماست وتێكه‌ڵكردنى له‌گه‌ڵ ملاكێكى بچووك له‌ كركم وه‌ خواردنى.
7. سوودبه‌خشه‌ بۆ جگه‌ر ویارمه‌تى ده‌دات له‌رِزگاربوونى ژه‌هر وماده‌ى زیانبه‌خش به‌رێگه‌یه‌كى سرووشتى وهاندانى جگه‌ر وچالاَكردنى بۆ ده‌ردانى زه‌ردووى زراو له‌به‌ر ئه‌وه‌ پزیشكه‌كان ئامۆژگارى نه‌خۆشده‌كه‌ن به‌ به‌كارهێنانى بۆ ئه‌وانه‌ى تووشى نه‌خۆشى جگه‌ر (كبد الوبائی) بوون.
8. هێوركه‌ره‌وه‌یه‌كى سرووشتى یه‌، یارمه‌تى ده‌رێكى باشه‌ بۆهێوركردنه‌وه‌ى هه‌موو جۆره‌ ئازارێكى جیاواز له‌رێگه‌ى كولاَندن وخواردنه‌وه‌ى بۆ نمونه‌ هێوركه‌ره‌وه‌یه‌كى باشه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى سوورى مانگانه‌ى ئافره‌ت.
9. یارمه‌تى ده‌ره‌ به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بۆ ئاسانكردنى كردارى هه‌رس وه‌ به‌تایبه‌تى له‌ هه‌رسى چه‌ورى كه‌ ده‌بێته‌ هۆى پارێزگاریكردن له‌ كێشى نمونه‌یى له‌ش.
10. به‌كاردێت له‌ سپى كردنه‌وه‌ى رِه‌نگى پێست ولادانى خال وزیبكه‌ ولادانى لۆچ وهێشتنه‌وه‌ى پێست به‌نه‌رمى وچاره‌سه‌رى وشكى پێست. بینینی زیاتر

 

 

  • Currently 0/5 Stars.
  • 1 2 3 4 5
0 تصويتات / 108 مشاهدة
نشرت فى 12 أكتوبر 2015 بواسطة alanblbas

ئالان یاسین بڵباس

alanblbas
»

ابحث

تسجيل الدخول

عدد زيارات الموقع

10,883