
1. پاراستن له نه‌خۆشیه‌كانى دڵ: له‌توێژینه‌وه‌یه‌ك له بۆ ناساندنى نرخى خۆراكى له رِووى پزیشكیه‌وه توێژه‌ره‌وه‌كان له تاقیگه‌ى wolfson Gastrointestinal له Edinburg و Scotland ئاماژه‌یان پێكردووه كه له 11% كۆلسترۆل داده‌به‌زێنێت به‌خواردنى حه‌وت ئۆنس له گێزه‌ر له‌رۆژێكدا بۆماوه‌ى سىَ هه‌فته.
2. ده‌تپارێزێت له شێرپه‌نجه: بوونى بیتا-كارۆتین له‌گێزه‌ر مه‌ترسى كۆمه‌لێك ...جۆرى شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه وه به‌تایبه‌تى شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان، توێژه‌ره به‌ریتانیه‌كان ئاماژه‌یان پێكردووه كه زیادكردنى خواردنى بیتا-كارۆتین له 1.7 بۆ 2.7 ملیگرام له‌رِۆژێكدا ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسى شێرپه‌نجه‌ى سیه‌كان به‌رِێژه‌ى له 40%.
3. پاراستن له‌نه‌خۆشى چاوى ناسراو به macular degeneration: ئه‌و نه‌خۆسیه زیاتر له‌و كه‌سانه رووده‌دات له‌ته‌مه‌نى 55 بۆ خوار بریتیه له (په‌ڵه‌یه‌كى زه‌ردى مه‌یله‌و تۆخ) له‌ئه‌نجامى زیانگه‌یشتن به‌و شانه‌ى ده‌كه‌وێته دواى تۆرِى چاو كه پێى ده‌وترێت macula كه زۆرجار نه‌خۆش شته‌كان به لێڵى ده‌بینێت وه گه‌ر چاره‌سه‌رنه‌كرێت به‌ره‌و كوێرى ده‌چێت. جا توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن كه خواردنى زۆرى بیتا-كارۆتین كه له گێزه‌ر دایه 40% ى ئه‌و نه‌خۆشیه كه‌م ده‌كاته‌وه له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كه‌متر گێزه‌ر ده‌خۆن.
4. پاراستن له جه‌ڵطه‌ى مێشك: توێژه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن خواردنى گێزه‌ریك بۆ هه‌موو رِۆژێك ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى وه‌ستانى مێشك به‌رِێژه‌ى 68% له زۆر توێزینه‌وه جه‌ختیان له كاریگه‌رى گێزه‌ر كردۆته‌وه له‌سه‌ر مێشك. كه‌زۆربه‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى چانسى رزگاربوونیان هه‌بووه ئه‌و كه‌سانه‌ن زۆر گێزه‌ریان خواردووه واتا رێژه‌ى بیتا-كارۆتینیان له‌له‌ش زۆربووه.
5. نه‌خۆشى شه‌كره: گێزه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كى باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه ورێكخستنى رێژه‌ى شه‌كر له‌خوێن له‌به‌ر بوونى (كارۆتینۆید) له‌گێزه‌ر كه كاریگه‌رى پێچه‌وانه‌ى هه‌یه بۆ به‌رگرى كردنى ئه‌نسۆلین به‌مه‌ش ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى رِێژه‌ى شه‌كر له‌خوێن.
تێبینى// رِه‌نگى زه‌رد له‌گێزه‌ر جگه له‌وه‌ى كه سوود وبه‌هاى خۆراكى هه‌یه له‌گه‌لِ ئه‌وه‌ش رِه‌نگێكى سرووشتیه بۆیه باشتر وایه ئه‌و رِه‌نگه به‌كاربهێنرێت له‌پیشه‌سازى درووستكردنى خواردن وئه‌و خوادنه‌وانه‌ى كه‌رِه‌نگى زه‌رد به‌كارده‌هێنن له‌برِى به‌كارهێنانى رِه‌نگى پیشه‌سازى وه‌ك ئى 110 ناسراو به E110 - Sunset Yellow وئى 102 ناسراو به Tartrazine ئه‌وانى تر چونكه رِه‌نگه پیشه‌سازیه‌كان كاریگه‌رى ته‌ندرووستى خراپیان هه‌یه وه‌ك تێكشكانى كرۆمۆسۆمه‌كان و وه‌ره‌مى شێرپه‌نجه‌یى وته‌نگه‌نه‌فه‌سى وحساسیه ونه‌خۆشى تر. ئه‌گه‌ر چى له‌هه‌ندێك له‌ولاَتان ئه‌و رِه‌نگانه قه‌ده‌غه‌كراون به‌لام هه‌ندێك ولات ولاى خۆشمان ئه‌و رِه‌نگانه رِۆژانه ده‌یانبینین له شه‌ربه‌تى میوه‌جات وكێك وشیرنه‌مه‌نیه‌كان.
نشرت فى 12 أكتوبر 2015
بواسطة alanblbas
ئالان یاسین بڵباس
ابحث
تسجيل الدخول
عدد زيارات الموقع
13,288


