ئه‌ندازیارى خۆراك - ئالان ياسين بلباس

گوڵه‌ به‌رِۆژه‌ وسووده‌كانى ؟
رِه‌نگه‌ تا ئێستا بیرمان له‌ سووده‌كانى گوڵه‌ به‌رۆژه‌ نه‌كردبێته‌وه‌ وته‌نها بۆ كات به‌سه‌ربردن خواردبێتمان وه‌ هیچ گرینگیمان به‌لایه‌نى سووده‌كانى نه‌دابێت به‌لاَم ئه‌گه‌ر سه‌یرى بكه‌ین سوودى گه‌لێك زۆره‌ بۆمان وه‌گرینگترین سووده‌كانى ئه‌مانه‌ن:-

1.ترشى فۆلیكى تێدایه‌ سوودبه‌خشه‌ بۆ یارمه‌تى دانى درووست بوونى كۆرپه‌له‌ (جنین) له‌ماوه‌ى سكپرِى دا له‌ئافره‌تى دووگیان...
.
2. سوودبه‌خشه‌ بۆ تووشبوانى كه‌م خوێنى ورِێگه‌ده‌گرێت له‌كلۆربوونى ددان.
3.به‌كارهێنراوه‌ بۆ دابه‌زاندنى كۆلسترۆڵ جونكه‌ ترشى ئه‌مینى ناتێر (احماض امینى غیر مشبع) ى تێدایه‌ وه‌ هیندیه‌كانیش بۆسوود وه‌رگرتن ته‌نانه‌ت له‌پیشه‌سازى درووستكردنى نان وهاوشێوه‌كانیان به‌كاریان هێناوه‌.
4.كۆمه‌لێك له‌ ڤیتامین وكانزاكانى تێدایه‌ وه‌ك ڤیتامینى E كه‌ پێوسته‌ بۆ چالاَكبوونى سوورِى خوێن وه‌ مه‌گنسیۆم وزنك وئاسن وفۆسفۆر ونحاس كه‌ پێوستن بۆ گه‌شه‌ى له‌ش.
5. زه‌یتى گۆمیگاى تێدایه‌ وه‌ كه‌مى ئه‌و جۆره‌ زه‌یته‌ له‌خۆراك ده‌بێته‌ هۆى ره‌قبوونى خۆینبه‌ره‌كان وبه‌رزبوونه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن.
6. سیته‌مى به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات وڤیتامینى A یشى تێدایه‌ كه‌ بینین وپێست وقژ به‌هێزده‌كات.
7. رِێگه‌ده‌گرێت له‌ چرچ ولۆچى خانه‌كانه‌كانى له‌ش وپیریه‌تى ناكام وه‌ ڤیتامین D ى پێویستى تێدایه‌ بۆ گه‌شه‌ى ئێسك وددان.
8.ڤیتامین A و B یان تێدایه‌ كه‌ پزیشكه‌كان پێشووتر به‌كاریان هێناوه‌ بۆ چاره‌سه‌رى ملاریا وكه‌مكردنه‌وه‌ى كۆلسترِۆل له‌خوێن ورِێگرتن له‌ رِه‌قبوونى خوێنبه‌ره‌كان به‌كاریان هێناوه‌.

ئاماده‌كردنى/ ئالان بلباس بینینی زیاتر

 

 

  • Currently 0/5 Stars.
  • 1 2 3 4 5
0 تصويتات / 111 مشاهدة
نشرت فى 12 أكتوبر 2015 بواسطة alanblbas

ئالان یاسین بڵباس

alanblbas
»

ابحث

تسجيل الدخول

عدد زيارات الموقع

10,869