
سووده‌كانى كودى زه‌رد وتۆكه‌ى:
1. له خواردنى 100 گرام كودى ته‌نها 26 كه‌لۆرى مان پێده‌دات نه چه‌ورى هه‌يه ونه‌كۆلسترۆلى تێدایه وه به‌سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى رِیشاڵى خۆراكى داده‌نرێت وه دژه ئۆكسینه‌ر وكانزاكان وڤیتامینى تێدایه وه به‌یه‌كێك له‌و خۆراكانه داده‌نرێت كه هه‌میشه له‌لایه‌ن پسپۆرى خۆراكى ئاماژه‌ى پێده‌كرێت به‌خواردنى به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵ كردنى كۆلسترۆل ودابه‌زاندنى كێش.
2. به‌كۆ...گاى كۆمه‌لێك له دژه ئۆكسینه‌رى وه‌ك ڤیتامینى A وڤیتامینى C وڤیتامینى E ى داده‌نرێت.
3. له خواردنى 100 گرام كودى 7384 ملیگرام له ڤیتامینى A ى مان پێده‌دات كه به‌دژه ئۆكسێنه‌ریكى سرووشتى به‌هێزداده‌نرێت بۆ پاراستنى پێست و mucus membranes وه كه‌م بینین وكێشه‌ى كه‌م بینین وه به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌شیان به‌و خۆراكانه كردووه كه زۆر ڤیتامینى A یان تێدایه پارێزگارى له‌له‌ش ده‌كات له‌تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ى سیه‌كان وناوده‌م oral cavity cancers.
4. به‌سه‌رچاوه‌یه‌كى زۆرباشى پێكهاته‌ى پۆلى-فینۆلیك فلاڤۆینۆد داده‌نرێت وه‌ك ئه‌لفاوبێتا - كارۆتین وكریبتۆزانثین ولوتین و زى-زانثین وكارۆتین داده‌نرێت ده‌گۆرێت بۆ ڤیتامین A له‌ناو له‌شدا.
5. زى-زانثین Zea-xanthin به‌دژه ئۆكسێنه‌رى سرووشتى داده‌نرێت تواناى لادانى كاریگه‌رى خراپى تیشكى سه‌رووى بنه‌وشه‌یى هه‌یه كاتێك به‌ر گلینه‌ى چاو بكه‌وێت. وه چاو ده‌پارێزیت له نه‌خۆشى لیڵ بینى له‌ته‌مه‌نى به‌سالاَچوون.
6. به‌سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى كۆمه‌ڵه‌ى B-complex داده‌نرێت وه‌ك فۆله‌یت ونیاسین وڤیتامین -6 پاریرۆدۆكسین وثایمین وپانتۆثینیك ئه‌سید داده‌نرێت.
7. به‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ندى كانزاكانى وه‌ك مس وكالسیۆم وپۆتاسیۆم وفۆسفۆر داده‌نرێت.
8. تۆكه‌شى واتا تۆى كودى به‌سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى رِیشالى خۆراكى وترشه‌چه‌ورى یه‌ك - ى ناتێر داده‌نرێت كه زۆر به‌سووده بۆ دڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆیه‌كه‌ى رێژه‌یه‌كى باشى له‌پرۆتین وكانزاكان وڤیتامینى سوودبه‌خس وه 100 گرام تۆى كودى 559 كه‌لۆرى مان ده‌داتىَ وه 30 گرام پرۆتین و4987 ملیگرام له نیاسین كه‌ده‌كاته (31% RDA) وكانزاكانى وه‌ك سلینیۆم (17% RDA) وه زینك (71%) به‌لام كۆلسترۆڵى تێدانیه وه كۆمه‌لێك ترشه چه‌ورى ته‌درووستى تێدایه وه‌ك تریبتۆفان كه ده‌گۆرێت بۆ GABA له‌مێشك دا.
ئه‌و رِێژه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زازه‌تى كشتو‌كاڵى ئه‌مریكا دیارى كراوه.
سه‌رچاوه‌ى: خۆراك وتۆ له ئینگلیزیه‌وه
ئاماده‌كردنى: ئالان بلباس بینینی زیاتر


