ئه‌ندازیارى خۆراك - ئالان ياسين بلباس

رِووپۆشكردنى میوه‌كان به‌ماده‌ى شمع (شه‌مێ):-

خاوه‌ن باخ ورِه‌زه‌كان پێویستیان به‌گیراوه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى میوه‌كانیان پێ رِووپۆش بكه‌ن له‌دواى وه‌رزى لیێكردنه‌وه‌ى میوه‌كانى وه‌ك سێو وپرته‌قاڵ ومۆز وترێ وه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ سه‌وزه‌كانیش وه‌ك خه‌یاروبابه‌ته‌كانى تر به‌مه‌به‌ستى.

1. پاراستنى میوه‌ وسه‌وزه‌كان ودرێژكردنه‌وه‌ى %50 ماوه‌كه‌یان له‌تێكچوون.
2. پاراستنى دۆخى میوه‌كه‌ له‌وشك بوون.
3. پاراستنى میوه‌كه‌ له‌تێكچوون به‌هۆى بوونى رِووشان یان به‌ركه‌وتن له‌ماوه‌ى باركردنى له‌كه‌شتى وگواستنه‌وه‌یان.
4. پاراستنى میوه‌كه‌كه‌ له‌ تێكچوون به‌هۆى كه‌رِوو به‌كتریاو هه‌وین.
5. پێدانى رِه‌ونه‌ق تلمیع به‌ میوه‌كه‌ وزیادكردنى رِه‌واج بۆ فرۆشیار.

ئیستا چه‌ند جۆر له‌و مادانه‌ به‌كاردێت له‌رِووپۆشكردنى میوه‌كان:

1. جۆرى یه‌كه‌میان پێده‌وترێت Tal-prolong ئه‌و جۆره‌یان پێكدێت له‌ به‌كارهێنانى (ئه‌سته‌راتى سوكه‌رۆزى ترشه‌چه‌ورى وكاربۆكسى میثایل سلیلۆز) وه‌ ده‌وریان هه‌یه‌ له‌ تاخیركردنى گه‌یشتنى مۆز وه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ به‌كاردێت بۆ رِووپۆشینى سێو.

2. جۆری دووه‌میان پێى ده‌وترێت Syncera كه‌ شمع ى كارِنۆبا وپاشه‌رۆى قالۆچه‌ى مێ یه‌ى ناسراو له‌ كیرا لاكا ناسراو به‌ راتنجى شیلاك وه‌ پۆلى ئه‌پیلین ئه‌و سىَ جۆره‌شیان به‌كاردێت بۆ رِووپۆشكردنى میوه‌ ترشه‌كان وه‌ ده‌بینرێت له‌ رِووپۆشكردنى بنێشت وهه‌ندىَ جۆرى په‌نیر.

3. جۆرى سێیه‌میان كه‌ پێده‌وترێت semper fresh ئه‌وجۆره‌یان به‌كاردێت بۆ رِووپۆشكردنى سێو وهه‌رمىَ وشوتى وئه‌ڤۆكادۆ وگێلاس ومۆز ومیوه‌كانى تر ئه‌وجۆره‌یان پێكدێت له‌ (ئه‌سته‌راتى سووكه‌رۆزى ترشه‌چه‌وریه‌كان) ى گلیسریداتى یه‌ك ودوانى ترشه‌ چه‌ورى و كاربۆكسى میثایل سلیلۆز ئه‌و جۆره‌یان هاوشێوه‌ى جۆرى یه‌كه‌میان Tal-prolong گه‌.

4. جۆر وبرِاندى تر هه‌ن وه‌ ده‌كرێت لێوه‌رگیراوى نه‌وتى وه‌ك شمع ى پارافین یان كوژه‌رى مێرووه‌كان یان موادى كمیاى تر به‌كارهاتبێت بۆ رِووپۆشكردن بۆیه‌ ئه‌وه‌ى پێویسته‌ ئه‌نجامى بده‌ین بۆ پاككردنه‌وه‌ وشووتنه‌وه‌ى میوه‌كان پێویسته‌ ئه‌م خالاَنه‌ بگرینه‌به‌ر:

1. پێویسته‌ پاش شووشته‌نه‌وه‌ى میوه‌كانى وه‌ك سێو وهه‌رمىَ وگێزه‌ر وئه‌وه‌نى تر كه‌ده‌توانین به‌ده‌ست بیانگرین به‌پارچه‌ قوماشێكى هاوشێوه‌ى خاولى بسترێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى هیچ پاشماوه‌یه‌ك به‌سه‌ریه‌وه‌ نه‌مێنێت.

2. ئه‌و میوانه‌ى وه‌ك ترىَ كه‌ ناتوانین دانه‌ به‌ دانه‌ى ده‌نكه‌كان بسترینه‌وه‌ پێویسته‌ ده‌نكه‌كان له‌ وشیه‌كه‌ جیابكرێنه‌وه‌ پاشان 1 بۆ 2 ملاَكى خوىَی یان صۆده‌ ى تێبكرێت بۆماوه‌ى 1 - 2 ده‌قه‌ لێى بگه‌رێن پاش هه‌ڵگیر و وه‌رگێرِكردنى ده‌نكه‌كان له‌ناو تاسێكى كه‌م ئاودا پاشان بشورێت ئه‌وا هه‌موو ماده‌رِووپۆشكراوه‌كه‌ ده‌نیشێت وله‌ میوه‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌.

3.پاشه‌رۆى قالۆچه‌ى مێ یه‌ى ناسراو له‌ كیرا لاكا ناسراو به‌ راتنجى شیلاك به‌كاردێت بۆ رِووپۆشكردنى میوه‌ ترشه‌كان وه‌ ده‌بینرێت له‌رِووپۆشكردنى بنێشت وهه‌ندىَ جۆرى په‌نیر.

4. گه‌ر بیرتان بێت له‌بابه‌تى زیادكراوه‌كانى خۆراك باسى E1517 مانكرد كه‌ بریتى بوو له‌ گلیسرۆڵ داى ئه‌سیته‌یت وه‌تمان وه‌ك پێدانى شىَ به‌ماده‌ى خۆراكى وه‌ له‌رِووپۆشكردنى میوه‌كان به‌كاردێت باسى كاریگه‌ریه‌كانیشمان كردن له‌سه‌ر مرۆڤ وه‌ك سكچوون ورِشانه‌وه‌ وگێژبوون وسه‌رئێشه‌ ووشككبوون. وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ E1518 ش به‌كاردێت.

5. هه‌ندێك له‌ كوژه‌رى مێرووه‌كان ناسراون به‌ ژه‌هرى ده‌مار كاریگه‌رى رِاسته‌و خۆیان ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌ ومێشكى منداڵه‌كانمان وه‌ ئه‌وان سیسته‌مى به‌رگرى له‌شیان لاوازه‌ وناتوانن كاریگه‌رى ئه‌وماده‌ ژه‌هرانه‌ لابده‌ن له‌سه‌ریان بۆیه‌ لێره‌وه‌ ئامۆژگارى دایكان ودایه‌نگه‌كان وحانووتى قوتابخانه‌كان ده‌كه‌م كه‌وا ئه‌و رِێنماییانه‌ بگرنه‌به‌ر بۆ سه‌لامه‌تى منداڵه‌كانمان.

 

  • Currently 0/5 Stars.
  • 1 2 3 4 5
0 تصويتات / 117 مشاهدة
نشرت فى 12 أكتوبر 2015 بواسطة alanblbas

ئالان یاسین بڵباس

alanblbas
»

ابحث

تسجيل الدخول

عدد زيارات الموقع

10,887