1. سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رزى وزه‌یه له 100 گرام 553 گه‌رمۆكه‌ت ده‌داتى وه 18.22 گرام له‌پرۆتین و30.19 گرام له كاربۆهیدرات وتیكرایى چه‌ورى سوودبه‌خش 43.85 گرام و3.3 گرام ریشالى خۆراكى تواوه. وةكانزا وڤیتامینه‌كان.
2. ریشالى تواوه‌ى خۆراكى وڤیتامین وكانزاكان وژماره‌یه‌كى زۆر phyto-chemicals ى تیدایه كه ده‌مانپاریزیت له‌نه‌خۆشى وشیرپه‌نجه.
3.به‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وله‌مه‌ندى ترشه‌چه‌ورى ئه‌ساسى له...جۆرى monounsaturated-fatty acids وه‌ك ترشه چه‌ورى ئۆلیك وپالمیتۆلیك كه ده‌بیته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆلسترۆلى زیانبه‌خش LDL-cholesterol وزیادكردنى كۆلسترۆلى باش HDL cholesterol وه تویژه‌ران ده‌ریانخستووه كه خۆراكى ده‌ریاى سپى ناوه‌راست كه ده‌وله‌مه‌نده به ترشه‌چه‌ورى ئه‌ساسى monounsaturated-fatty acids ده‌بیته هۆى ریگرتن له‌تووشبوون به نه‌خۆشى خوینبه‌رى تاجى وجه‌لته‌ى میشك.
4. به‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وله‌مه‌ندى كانزا پیویسته‌كان داده‌نریت وه به‌تایبه‌تیش مه‌نگه‌نیز وپۆتاسیۆم ونحاس وئاسن ومه‌گنیسیۆم وزنك وسلینیۆم ، خواردنى مشتیك له‌فستقى كاژوو هه‌موو ئه‌و كانزایانه‌مان بۆ دابین ده‌كات.
5. فستقى كاژوو به‌سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بۆ كۆمه‌لیك ڤیتامینى ئه‌ساسى داده‌نریت وه‌ك پانتۆثینیك ئه‌سید pantothenic acid(vitamin B5 وه پایریدۆكسین pyridoxine (vitamin B-6 وه ثیامین thiamin (vitamin B-1، خواردنى 100 گرام له كاژوو 0.147 ملیگرام یان بلین 32% له‌پیویستى رۆژانه‌ى پایرۆدۆكسین مان ده‌داتى، پایرۆدۆكسین ده‌مانپاریزیت له مه‌ترسى تووشبوون به homocystinuria و كه‌م خوینى له‌جۆرى sideroblastic anemia. نیاسین ریگره بۆ تووشبوون به‌نه‌خۆشى pellagra وهه‌وكردنى پیست. وه ئه‌و ڤیتامینانه‌ش پیویستن بۆ میتابۆلزمى پرۆتین وچه‌ورى وكاربۆهیدرات.
6. ریژه‌یه‌كى كه‌میشى له zea-xanthin كه بریتیه له‌بۆیه‌كى دژه-ئۆكسینه‌رى فلاڤۆنۆید كه سوودبه‌خشیشه بۆ چاوه‌كانمان وپاراستنى له‌تیشكى سه‌رووى بنه‌وشه‌یى وله‌لیل بینین له‌كاتى پیربوون.
تیبینى//
به‌هاى خۆراكيیه‌كه‌ى له 100 گرام دیارى كراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكالى ئه‌مریكا
ئه‌ندازیارى پیشه‌سازى خۆراك
ئالان بلباس