توور كهناوه زانستیه‌كه‌ى Raphanus sativus یه زۆر به‌سووده به‌هۆى:-
1. بونى سه‌لفۆرافان لهتوور كه‌بریتى یه ماده‌یه‌كى دژه ئۆكسێنه‌ره ده‌بێته هۆى رِێگرى كردن له خانه شێرپه‌نجه‌یه‌كان وهپاراستن له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات ، قۆلۆن ، مه‌مك وه هیلكهدان وه‌ك ئه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌ى بۆكراوه...هه‌رچه‌نده سه‌خته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى قۆلۆنیان هه‌یه چونكه غازات درووست ده‌كات.
2. له 100 گرام توور نزیكه‌ى 15ملیگرام كه ده‌كاته نزیكه‌ى 25% ڤیتامین سى مان پیده‌دات كه...دژه ئۆكسێنه‌ره ده‌بیته هۆى پاراستنى خانه‌كان له رِهگى سه‌ربه‌ست.
3. رِێژهیهكى باشى له فۆلات وڤیتامیهنهكانه بى-6 و رِابیۆفلاڤین وثایمین وهكانزاكانى وه‌ك ئاسن ومه‌گنیسیۆم ونحاس وكالسیۆم.
4. كۆمه‌لێك له ماده‌ى كمیایى رِووهكى فایتۆكمیكال وه‌ك ئیندۆڵز كهدهوریان هه‌یه له‌لادانى ماده ژه‌هره‌كانى ناو له‌ش وه زانثین ولۆتین وبیتا-كارۆتین كه ئه‌وانیش بریتین له پیكهاته‌ى فلاڤۆنۆید كه بریتین له‌ماده‌ى دژه ئۆكسێنه‌ر.
5. له 100 گرام توور 16 كه‌لۆری مان پیده‌دات. ئه‌و رِێژهیهش له‌لایه‌ن وهزازهتى كشتو‌كاڵى ئه‌مریكا دیارى كراوه.
سه‌رچاوه‌ى: خۆراك وتۆ له ئینگلیزیه‌وه
ئاماده‌كردنى: ئالان بلباس