ئه‌ندازیارى خۆراك - ئالان ياسين بلباس

ئه‌م رِووه‌كه‌ دركه‌ زیاتر له‌ 2000 ساڵ به‌ر له‌ ئێسته‌ له‌ ئه‌وروپا به‌كارهێنراوه‌ له‌لایه‌ن پزیشكانى رِووه‌كى.ئه‌ركى سه‌ره‌تایى بریتیه‌ له‌ پاراستنى جگه‌ر وه‌ چاره‌سه‌رى جگه‌ر وزه‌رداو. وه‌به‌كارده‌هێنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رِێژه‌ى كۆلسترۆل وچاره‌سه‌رى نه‌خۆشى شه‌كره‌ وخانه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌كان له‌ مه‌مك ومنداڵدان وپرِۆستات. زۆرێك له‌پزیشكانى رِووه‌كى ئامۆژگارى خه‌لك ده‌كه‌ن به‌به‌كارهێنانى درِكه‌ شیر بۆ جۆره‌كانى شێرپه‌نجه‌ وه‌ به‌ پاككه‌ره‌وه‌یه‌كى باشى خوێن داده‌نرێت. دركه‌ش...یر نزیكه‌ى 20% پرۆتینى تێدایه‌ وه‌ زۆرێك له‌ ترشى ئه‌مینى ئه‌ساسى گرنگ له‌خۆده‌گرێت وه‌ یارمه‌تى درووست بوونى RNA ده‌دات. هه‌ندێك له‌ توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌وا سوودبه‌خشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى شه‌كره‌یان هه‌یه‌ له‌جۆرى -2 وه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى رِێژه‌ى شه‌كر له‌خوێن وه‌ ده‌بێته‌ هۆى باشكردن ومقاوه‌مه‌كردنى ئه‌نسۆلین وه‌ جگه‌ر ده‌پارێزێت له‌ ماده‌ى زیانبه‌خشه‌كان وه‌ك ژه‌هر وپاراستنى خانه‌كانى جگه‌ر له‌ تێكچوون وه‌ یارمه‌تى ده‌ریشه‌ بۆ گه‌شه‌ى خانه‌ى نوێى جگه‌ر بۆ جێگرتنه‌وه‌ى خانه‌ له‌ناوچووه‌كان وه‌ یارمه‌تى خودى جگه‌ریش ده‌دات بۆ پاكردنه‌وه‌ى له‌ش له‌ پاشماوه‌ى ماده‌ زیانبه‌خشه‌كانى وه‌كو مێرووكوژه‌كان وكانزا قوورسه‌كان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ جگه‌ر ده‌پارێزێت پێهاته‌كانى ده‌كرێت سوودبه‌خش بن بۆ گورچیله‌كان ورِژینى پرۆستات. بوونى ماده‌ى دژه‌-ئۆكسێنه‌ر له‌ دركه‌ شیر خانه‌كان ده‌پارێزێت له‌ رِه‌گى سه‌ربه‌ست كه‌ هۆكارن بۆ نه‌ناو بردنى خانه‌كان. وه‌ ئه‌م رِووه‌كه‌ زۆر جار له‌لایه‌ن خه‌لك به‌كارده‌هێنرێت به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رى ماده‌ ژه‌هره‌كانى وه‌ك كهول وپیسبوونى وماده‌ پیسبووه‌كانى ژینگه‌ وه‌ك مێرووكوژه‌كان وپارێزگارى له‌سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش ده‌كات له‌دژى تووشبوون وهه‌وكردن. وه‌ ناسراوه‌ به‌پارێزه‌رى گورچیلك وهه‌ندێكاتیش بۆ پاراستن له‌تووشبوون به‌ نه‌خۆشى ێدف وپاراستنى پێست له‌ هه‌ستیارى وهه‌وكردن.

تێبینى//
1. ناوه‌زانستیه‌كه‌ى بریتیه‌ له‌ Silybum marianum وه‌ ناوه‌ خوازراوه‌كانى ئه‌مانه‌ن (Silymarin, Marian Thistle, Mediterranean Thistle, Mary Thistle).
2. ئه‌و ماده‌ كمیایه‌ى كه‌ له‌ درِكه‌شیر ده‌رده‌هێنرێت پێ ى ده‌وترێت silymarin كه‌بریتیه‌ له‌ كۆمه‌لێك له‌ فلاڤۆنۆید كه‌ رۆلیان هه‌یه‌ له‌ نوێكردنه‌وه‌ى خانه‌ له‌ناوچووه‌كانى جگه‌ربه‌هۆى ماده‌ زیانبه‌خشه‌كان وكهول وه‌ خانه‌كانى جگه‌ر ده‌پارێزێت وه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌وكردن.
3. ئه‌وه‌ى له‌شێوه‌ى كه‌بسول به‌كاردێت زیاد به‌كارهێناى له‌پێویست رِه‌نگه‌ هۆكاربێت بۆ غازات كردن وسكچوون وهێڵنج هاتن وئافره‌تى دووگیان یان خه‌وێراو وه‌یان شێرپه‌نجه‌ى لیمفى، هێلكه‌دان، منداڵدان ومه‌مكیان هه‌یه‌ نابێت به‌كارى بهێنن.
بۆ زانیارى زیاتر
1. سه‌یرى ئه‌م لینكه‌ بكه‌
http://www.herbslist.net/milk-thistle.html
2. روونكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌لایه‌ن دكتۆر خالد كویتى باسى هه‌ندێك له‌سووده‌كانى ده‌كات سه‌یرى ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بكه‌

https://www.youtube.com/watch?v=bt36gvd9vUU

ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن/ ئالان یاسین بلباس
ئه‌ندازیارى خۆراكى

  • Currently 0/5 Stars.
  • 1 2 3 4 5
0 تصويتات / 145 مشاهدة
نشرت فى 11 أكتوبر 2015 بواسطة alanblbas

ئالان یاسین بڵباس

alanblbas
»

ابحث

تسجيل الدخول

عدد زيارات الموقع

10,877