ئه‌ندازیارى خۆراك - ئالان ياسين بلباس

authentication required

سووده‌كانى رِووه‌كى صبار Aloe Vera:

به‌گوێره‌ى سایتى ته‌ندرووستى La Healthy Living كه‌ به‌مارشى (تقلیدى بژى له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو) ئاماژه‌ى به‌ سووده‌ سه‌رسوورِهێنه‌ره‌كانى رِووه‌كى صبار ده‌كات وه‌ به‌رِووه‌كى معجزه‌ ناوى بردووه‌ وبه‌چاره‌سه‌رێكى باشى شێرپه‌نجه‌ وكۆلسترۆل وهه‌وكردن وكۆمه‌لێك نه‌خۆشى ترداده‌نرێت.
ئه‌وه‌ى شایه‌نى باسه‌ ئه‌و رِووه‌كه‌ سه‌وزه‌ درِكنه‌ له‌زۆربه‌ى ماڵه‌كانمان له‌ناو گوڵدان داهه‌یه‌، لێره‌دا نووسه‌رى بابه‌ت (ئانیا ڤیان) پاڵپشت به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌ك باس له‌ سووده‌كانى ده‌كات كه‌ ئه‌مانه‌ن:-

1. ده‌بێته‌ هۆى به‌هێزكردنى سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش: ده‌لێت كه‌وا كۆمه‌لێك پێكهاته‌ى سرووشتى له‌رِووه‌كى ئه‌لۆڤێرا ناسراو به‌ صبار هه‌یه‌ كه‌وا ده‌بنه‌ هۆى به‌هێزكردنى سیسته‌مى به‌رگرى وه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ى ئاماژه‌ى پێده‌كات بریتیه‌ له‌ زنجیره‌ى كاربۆهایدراتى درێژن كه‌ وزه‌ ده‌به‌خشن به‌ سیسته‌مى به‌رگرى له‌رِێگه‌ى چالاككردنى خه‌سڵه‌تى دژه‌-به‌كتریا، كه‌ زیاتر له‌ 100 جۆرى جیاواز له‌پێكهاته‌ى خۆراكى هه‌ن یارمه‌تى ده‌رن بۆ دژى هه‌وكردن.

2. ده‌بێته‌ هۆى له‌ناوبردنى وه‌ره‌مى شێرپه‌نجه‌یى:-
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى دا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆى به‌هێزكردنى به‌رگرى وخه‌صله‌تى دژه‌-شێرپه‌نجه‌یى هه‌یه‌ به‌هۆى بوونى شه‌كره‌ ئالۆزه‌كانى صبار. شه‌كره‌ ئاڵۆزه‌كانى رِووه‌كه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆى به‌هێزكردنى خانه‌كانى سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش وله‌ناوبردنى خانه‌ شازه‌كان وپاراستن له‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌. وه‌ یه‌كێك له‌و توێژینه‌وانه‌ى كه‌ له‌ Immunopharmacology نیوده‌وله‌تى له‌ساڵى 1995 ئاماژه‌ى پێكراوه‌ كه‌ رِووه‌كى صبار ده‌بێته‌ هۆى به‌هێزكردنى macrophage وزیاتر ده‌ردانى (نایتریك ئۆكساید) كه‌ دژه‌-شێپه‌نجه‌یه‌كى به‌هێزه‌.

3. چالاككه‌رى رِووه‌كى تێدایه‌ دژه‌-هه‌وكه‌رێكى باشه‌ به‌تایبه‌تى بوونى گلۆكسیدات وئیندۆل ئه‌سیتیك ئه‌سید ده‌بێته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌وكردن به‌شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر وه‌ ده‌توانین كاتى به‌كارى بهێنین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى جومگه‌كان.
4. ده‌بێته‌ هۆى چالاككردنى ته‌ندرووستى پێست: له‌زۆر به‌رهه‌مه‌كانى جوانكارى پێست به‌كارده‌هێنرێت وپێكهاته‌ى سوودبه‌خشى تێدایه‌ وه‌ك فره‌شه‌كره‌كانى وه‌ك (مانان، ئه‌پراكینۆن، لێكتین) ئارامكه‌ره‌وى پێستن وپێست ده‌پارێزن له‌ وشكبوونه‌وه‌ وپێدانى خۆراكى پێستن. جا بۆیه‌ ده‌توانیت ئاوى ئه‌و رِووه‌كه‌ به‌كاربهێنیت له‌برى به‌كارهێنانى كریمى كمیایى.

5. تفتى ده‌دات به‌ له‌ش: زۆر بوونى ترشیه‌تى له‌ له‌ش هۆكاره‌ بۆ زۆربه‌ى نه‌خۆشى وه‌ك شێرپه‌نجه‌. به‌داخه‌وه‌ زۆبه‌ى ئه‌و خۆراكانه‌ى ئه‌مرۆ به‌كاریان ده‌هێنین ترشن بۆیه‌ خوادنه‌وه‌ى ئاوى ئه‌و رووه‌كه‌ پێویسته‌ بۆ پێدانى تفتیه‌تى به‌له‌ش وهاوسه‌نگ راگرتنى له‌ش وپارێزگارى كردن له‌له‌ش.

6. له‌لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له‌ كۆریا له‌ساڵى 2003 ده‌ركه‌وت كه‌وا ده‌بێته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى رِێژه‌ى كۆلسترۆل وه‌ له‌توێژینه‌وه‌یه‌كى تر ئاماژه‌ى پێكراوه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆى پاراستنى سوورِى خوێن وه‌ رِێژه‌ى كۆلسترۆل له‌خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ وه‌ چه‌وریه‌ سیانیه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌.

7. به‌گوێره‌ى توێژینه‌ه‌یه‌كى یابانى له‌ساڵى 1987 بوونى هه‌ندێك پێكهاته‌ له‌ صبار هۆكاره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ره‌بو وته‌نگه‌نه‌فه‌سى.

  • Currently 0/5 Stars.
  • 1 2 3 4 5
0 تصويتات / 94 مشاهدة
نشرت فى 10 أكتوبر 2015 بواسطة alanblbas

ئالان یاسین بڵباس

alanblbas
»

ابحث

تسجيل الدخول

عدد زيارات الموقع

10,874